سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



 

 إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِنْدَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنْفُسَكُمْ

ڕۆژی 10ی عاشورا به‌ ڕۆژووبه‌!!!!!! 

ڕۆژی یه‌کشه‌مه‌ی داهاتوو‌ 7-12-2008ی زاینی به‌رامبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ 10ی عاشورای مانگی موحه‌ره‌م. ئه‌و ڕۆژه‌ به‌ ڕۆژووبن تا خوای په‌روه‌ردگار له‌ تاوانی ساڵێکتان ببورێت.

*

*

 عاشورا

عاشورا بریتییه‌ له‌ 10ی مانگی موحه‌ره‌م له‌ هه‌موو ساڵێكدا، وه‌ له‌و ڕۆژه‌دا حاجیانی‌ ماڵی‌ خودا، له‌كێوی‌ عه‌ره‌فه‌ ده‌وه‌ستن

*

*

هۆکاری ڕۆژووبون له 10ی موحه‌ره‌دا

پێغه‌مبه‌ر موسا سه‌لامی خوای له‌سه‌بێت له‌و ڕۆژه‌دا سوپاسی خوای په‌روردگاری کرد که‌ له‌ ده‌ست قه‌ومی فیرعه‌ون ڕزگاری کرد.

عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ قَدِمَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ الْمَدِينَةَ فَرَأَى الْيَهُودَ تَصُومُ يَوْمَ عَاشُورَاءَ فَقَالَ مَا هَذَا قَالُوا هَذَا يَوْمٌ صَالِحٌ هَذَا يَوْمٌ نَجَّى اللَّهُ بَنِي إِسْرَائِيلَ مِنْ عَدُوِّهِمْ فَصَامَهُ مُوسَى ، قَالَ فَأَنَا أَحَقُّ بِمُوسَى مِنْكُمْ فَصَامَهُ

*

*

ڕێزی ئه‌و ڕۆژه‌  

ده‌رباره‌ی فه‌زلی ڕۆژی عاشورا پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر کرد سه‌لامی خوی له‌ سه‌ر بێت. ئه‌و‌یش له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی من داوام وایه‌ له‌ خوای په‌روه‌ردگار‌ له‌ تاوانی ساڵێكی پێشوو ببورێت.

عن أبي قتادة رضي الله عنه قال : سُئل النبي صلى الله عليه وسلم عن صيام يوم عاشوراء ، فقال : إني أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله . رواه مسلم

*

 *

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ فه‌زڵی ئه‌و ڕۆژه‌

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێت خێرترین ڕۆژوو دوای ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی محره‌مه‌

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ . " رواه مسلم

*

*

سودی به‌ڕۆژوو بوون له‌و ڕۆژه‌دا

به‌ ڕۆژوو بوونت له‌و ڕۆژه‌دا خۆشه‌ویستی خۆت بۆ پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌ سه‌ربێت نیشان ده‌ده‌یت

پێغه‌مبه‌ر سه‌لامی خوای له‌ سه‌ربێت هه‌موو ساڵێك له‌و ڕۆژه‌دا به‌ ڕۆژوو بووه‌. وه‌ پێغه‌مبه‌ر موسا سه‌لامی خوای له‌ سه‌ربێت وه‌ك سوپاس گوزاری بۆ خوای په‌روه‌ردگار به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌و ڕۆژه‌دا به‌ ڕۆژوو بووه‌.

*

*

ده‌ی فرسه‌تێکه‌و له‌ به‌رده‌متدایه‌

خوای په‌روه‌ردگار له‌ تاوانی ساڵێکت ده‌بورێت

ئه‌وه‌ش فه‌زڵی خوای په‌روه‌ردگاره‌ که‌ به‌ ڕۆژوو بونی یه‌ك ڕۆژ له‌ تاوانی ساڵێکمان ده‌بورێت

*

*

وه‌ ئه‌گه‌ر بۆت ده‌کرێت 9 و 10 ی مانگی موحه‌ره‌م به‌ ڕۆژووبه‌ چونکه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رمووی ئه‌گه‌ر بمێنم بۆ ساڵی داهاتوو ئه‌وا 9 مانگیش به‌ ڕۆژوو ئه‌بم، به‌ڵام وه‌فاتی کرد، ده‌ی با ئێمه‌ ئه‌و سونه‌ته‌ زیندوو بکه‌ینه‌وه

(( فإذا كان العام المقبل إن شاء الله صمنا اليوم التاسع ))  رواه مسلم 

*

*

ده‌ی تۆش ئه‌و خێره‌ له‌ ڕێگاتدایه‌ به‌ فیڕۆی مه‌ده‌ و ڕۆژی 10 ی عاشورا که‌ده‌کاته‌ ڕژی یه‌کشه‌مه‌ 7-12-2008ی زاینی به‌ڕۆژوو به‌ تاخوای په‌روه‌ردگار له‌ توانی ساڵێکت ببورێت.

*

*

 

((وه‌هه‌روه‌ها ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ 8/12/2008، یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ قوربانه‌ كه‌ده‌كاته‌ 10ی‌ مانگی‌ زیلیحیجه‌ی‌ كۆچی))

لێره‌وه‌  پێتان ده‌ڵێین جه‌ژنتان پیرۆز

له‌گه‌ڵ ڕێزی نه‌سره‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی هه‌واڵ

سایتی هه‌واڵ


,19:31 ,